ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، پێنج كه‌س له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له هێرشی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له نزیكی پردی “ئه‌لبه‌سیره” له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور، پێنج كه‌س كوژران و بریندار بوون. هه‌روه‌ها له هێرشی دووهه‌م بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له نزیك گوندی “ئهلحهلوا” ئه‌ندامێكی “قه.سه.ده” بریندار كراوه.
