به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی هه‌ینی ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتومبێل له مێحوه‌ری كرماشان بۆ ڕه‌وانسه‌ر كرێكارێك گیانی له دست دا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كاتژمێر ١٠ی شه‌وی هه‌ینی دوو ئۆتومبێلی جۆری پراید و وانت له سه‌ر جاه‌ی نێوان كرماشان بۆ ڕه‌وانسه‌ر پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه كرێكارێكی بیناسازی به‌ناوی “فه‌رشاد ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر گیانی له ده‌ست دا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره.
