ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، پێنج هاونیشتمانی به ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی نێوان مهاباد بۆ بۆكان ناسراو به جاده‌ی بورهان كورژان و بریندار بوون.
به‌وته‌ی پۆلیسی هاتووچۆی مهاباد، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له جاده‌ی بورهان ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه جاده‌ی بورهان به درێژایی ٦٥ كیلۆمتر له پڕ مه‌ترسی ترین جاده‌كانی ئێرانه كه ساڵانه ده‌یان كه‌س تێدا به‌هۆی خراپی ئه‌و ڕێگا و ناستانداردبوونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ ده‌بنه قوربانی.