نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، ئاگر له به‌شی پاڵاوتنی خوێی شیركه‌تی نه‌وتی ئه‌روه‌ندانی خووزستان كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه و چاكسازی سیسته‌مه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌هۆی جۆشكاری ڕوویداوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه كرێكارێك گیانی له ده‌ست داوه و پێنج كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون كه دوو كه‌سیان باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره.