ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، كرێكارێك له كرمان گیانی له ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا دوو كرێكار له شاری ئه‌هواز به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی ماروون له خووزستان به‌هۆی ئاگرگرتنی ساختمانی ژماره ٤ی ئه‌و شیركه‌ت سووتان و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له بلواری سه‌دووقی كرمان كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.