ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێلی سوختبه‌ر له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا له جاده‌ی ئێرانشار دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له ڕووداوێكی دیكه‌دا هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ته‌قه‌ی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ ئۆتۆمبێلی سوختبه‌ر له جاده‌ی نێوان ئێرانشار بۆ زاهیدان له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك پێكیان داداوه و به‌هۆیه‌وه دوو سوختبه‌ر ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه و دوو هاووڵاتی دیكه به‌سه‌ختی برینداربوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارۆمه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “كورین”ی سه‌ر به شاری زاهیدان به‌ناوی “گوڵ محه‌ممه‌د شه‌هبه‌خش” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی لیباس شه‌خسیه‌كانی كۆماری ئیسلامی پێكراوه و گیانی له‌ده‌ست داوه.