ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتومبێل له مێحوه‌ری ده‌شتیاری سێ سووختبه‌ر بریندار و دوو كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ئۆتومبێلی سووختبه‌ران له نزیك گوندی “كه‌لانی” له مێحوه‌ری ده‌شتیاری پێكیان داداوه و به‌هۆیه‌وه دوو سووختبه‌ر گیانیان له ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ناسناوی یه‌كێك له كوژراوه‌كان برتیه له: “شۆعه‌یب كهلمهتی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی ڕیمدان، به‌ڵام ناسناوی سووختبه‌رانی دیكه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.