ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، له دوو هێرشی تیرۆریستی جیاجیا دا له شاری تل ئاویو و كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردۆن سی كه‌س كوژران و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی ئیسڕائیل، شارۆمه‌ندێكی عه‌ره‌ب- ئیسڕائیلی له نێو ئۆتۆمبێلێكدا به چه‌ك ته‌قه‌ی له كۆمه‌ڵێك توریست له ناوچه‌ی ساحلی تل ئاویو كردووه و پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ كوژراوه و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بووه. له ڕووداوی دووهه‌م دا هێرشبه‌رێك له كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردۆن ته‌قه‌ی له ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كردووه و به‌هۆیه‌وه دوو ژنی ته‌مه‌ن ٢٠ و ٤٠ ساڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژنێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بووه كه باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.