ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له سێ ڕووداوی جیاجیای كاردا له شاره‌كانی ساوه، عه‌سه‌لوویه و هه‌مه‌دان، دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٧ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی توانه‌وه‌ی ئاسن له كارخانه‌ی “كوشا نوین پارس” له شارستانی ساوه، ٧ كرێكار بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره. له شاری عه‌سه‌لوویه كرێكارێكی شاغڵ له فازی ١٤ی پارس جنووبی به‌هۆی به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رقی فشار قه‌وی گیانی له‌ده‌ستدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی سیمبان له شاری هه‌مه‌دان له كاتی كاركردندا به‌هۆی به‌رقگرتوویی به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا.