به‌هۆی هێرشی مووشه‌كییه‌كانی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ٢٥ و ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ڕووسیه بۆ سه‌ر به‌نده‌ری ئۆدیسا له ئۆكراین، به لانیكه‌م ٢٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٧٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، ئه‌و هێرشه‌ی ڕووسیه مه‌رگبارترین هێرشی مووشه‌كی و په‌هبادی ئه‌و وڵاته له یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ سه‌ر ئۆكراین بووه و ته‌نیا ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانی كردۆته ئامانج. به پێی زانیارییه‌كان، دوو یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج و زۆربه‌ی قوربانیان ژن، منداڵ و به‌ساڵاچوو بوون.