کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٨٠ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ كابول

كوژران و برینداربوونی ٨٠ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ كابول

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ناوچه‌ی “كوته‌ل خه‌یرخانه‌”ی كابول، لاینكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بۆمبێك له‌ مزگه‌وتێك له‌ناوچه‌ی “كوته‌ل خه‌یرخانه‌”ی كابول ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ مه‌لا به‌ناوبانگه‌كان به‌ناوی مه‌وله‌وی “ئه‌میر محه‌ممه‌د كابولی” كوژراوه‌ و ٣٠ كه‌سی مه‌ده‌نیش بوونه‌ته‌ قۆربانی و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.