ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ڕووداوێكی هاتووچۆی سه‌خت له جاده‌ی نێوان مه‌ریوان بۆ سنه، پێنج هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتومبێلی پژۆ و پراید له جاده‌ی مه‌ریوان بۆ سنه و نزیك مله‌ی تێژتێژ ڕوویداوه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، پێنج كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. به‌پێی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له جاده‌كانی ئێران دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.