ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشیان كرده سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و به هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا و میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته گوندی “ئوم ئه‌لكهف”یان له ناوچه‌ی “ته‌لته‌مه‌ر” له كانتۆنی حه‌سه‌كه تۆپباران كردووه و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوو. له هێرشی دووهه‌م بۆ سه‌ر ته‌لته‌مه‌ر، زركان و عه‌ین عیسا سێ ئه‌ندانی خێزانێك گیانیان له ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
