کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٧ كرێكار له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال

كوژران و برینداربوونی ٧ كرێكار له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ڕێگه‌ی درۆنه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر شه‌نگال و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌هبادی توركیا ناوچه‌یه‌كی كردۆته‌ ئامانج كه‌ ٧ كرێكار تێدا خه‌ریكی كه‌ندنی بیری ئاو بوون، به‌ڵام پێنج كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار و بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌.