له دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانباره‌وه تا به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، حه‌وت كرێكار له ڕوودباری ئه‌لیگوده‌رز، گورگان و ئه‌رده‌بیل به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری شاغڵ له پڕۆژه‌ی به‌ندئاوی ڕوودباری ئه‌لیگوده‌رز به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی به‌سه‌ختی برینداربوون، هه‌روه‌ها دوو كرێكار له ناوه‌ندی شارژی كه‌پسوولی گاز له گورگان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ كرێكاری مورغداری له شاری ئه‌رده‌بیل به‌هۆی گازگرتوویه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی ئه‌هواز و ئه‌ندامی یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن.