ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، پێنج شارومه‌ند و سووختبه‌ری به‌لووچ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه كوژران و دوو سووختبه‌ر به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی فه‌راجا له ڕاسك، سووختبه‌رێك به ناوی شه‌هرام وه‌ته‌نخواه ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و سووختبه‌رێكی دیكه به ناوی بیلال به‌هرامزهی بریندار بووه. له شارستانی خاش، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلی سووختبه‌ران كردووه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌شدا، سووختبه‌رێك به ناوی ئێحسان به‌راهوویی زیركاری ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ گیانی به‌خت كردووه و سووختبه‌رێكی دیكه به ناوی حامید خاركووهی به سه‌ختی بریندار بووه. هاوكات له شارستانی سه‌رباز، هێزه‌كانی ڕژیم به دوای ئۆتومبێلی سووختبه‌ران دا كه‌وتوون و به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ سووختبه‌ر به ناوه‌كانی یاسر ده‌همه‌رده، خالید كوهساری و عه‌بدۆلحه‌مید عومه‌رزهی گیانیان به‌خت كردووه.