به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، شه‌ش كه‌س له توركیا گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧٦٤ كه‌سی دیكه‌ش له هر دوو وڵاتی سوریه و توركیا بریندار بوون.
له حاڵێكدا هێزه‌كانی فریاگوزاری سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی ته‌رمی بومهلهرزهلێدراوانی دوو حه‌وتووی ڕابردوو له توركیا و سوریه بوون، شه‌وی دووشه‌ممه، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گه‌وره‌یی ٦.٤ پله‌ی ڕیشتر و له قوڵایی ١٦ كیلۆمتری زه‌وی ئوستانی هاتای توركیا،باكووری سوریه و چه‌ند وڵاتی ده‌ورووبه‌ری هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س له توركیا گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٩٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مانگی سووری سوریه، به‌هۆی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی ٤٧٠ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون و ٩٠ دوالهرزهی دیكه‌ش به‌دوایدا ڕوویداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێژه‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوو له توركیا بۆ ٤٩ هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له زیادبوون دایه.