کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٧٠ كه‌س له‌ شه‌ڕی نێوخۆیی سوودان

كوژران و برینداربوونی ٧٠ كه‌س له‌ شه‌ڕی نێوخۆیی سوودان 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵان، هێزه‌كانی كاردانه‌وه‌ی توندی سوودان هێرشیان كرده‌ سه‌ر زیندان و نه‌خۆشخانه‌یێك له‌ دوو ئه‌باله‌تی ئه‌و وڵاته و  ٢٠ كه‌سیان كوشت و ٥٠ی تریان بریندار كرد.

به‌ وته‌ی ئه‌رته‌شی سوودان، هێزه‌كانی كاردانه‌وی توند به‌ درۆن هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر به‌ندیخانه‌یێك له‌ ئه‌یاله‌تی كوردفان و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ ئه‌یاله‌تی نیلی سپی و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، به‌ لاینكه‌م ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ٥٠ كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.