ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی هێرشی هێزێكی چه‌كدار بۆ سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی سپای پاسداران، لانیكه‌م ٤ چه‌كدار كوژران و ٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له جادده‌ی باره‌گای سپای پاسداران له ناوچه‌ی “لار” سه‌ر به شارستانی زاهدان، چوار ئۆتۆمبیلی چه‌كدارانی سپای پاسداران له لایه‌ن هێزیكی چه‌كداروه كراوه‌ته ئامانج. به پێی دوایین زانیارییه‌كان، بریندارانی ئه‌م ڕووداوه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری زاهدان كراون و دۆخی ته‌ندروستی برینداران له خراپیدایه. جێگای ئاماژه‌یه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ یه‌ك له گروپه چه‌كداره‌كان به‌رپرسیارتی ئه‌م هێرشه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
