ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ڕووسیه به مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك ڕیستۆرانت و پیتزا فرۆشی له شاری كراماتورسك و به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست دا و ٥٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاری كراماتورسك دوایین شاری گه‌وره‌ی ئۆكراین به ١٥٠ هه‌زار جه‌معیه‌ت له نزیك سنووری ڕووسیایه و ته‌نیا ٣٠ كیلۆمتر له به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه دووره. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغ له‌و شاره و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی. به‌وته‌ی پۆلیسی ئۆكراین، ته‌رمی ده‌یان كه‌س له ژێر ئاوار هێندراوه‌ته ده‌ره‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی كوژراوه‌كان بڕواته سه‌ره‌وه.
