کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٦٢ كه‌س له‌ چوار مانگی ڕابردوو له‌ به‌لووچستان

كوژران و برینداربوونی ٦٢ كه‌س له‌ چوار مانگی ڕابردوو له‌ به‌لووچستان

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، له‌ ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٥٠ هێرشی چه‌كداری له‌و پارێزگایه‌ ڕوویداوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ٤٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ١٧ شارومه‌ند بریندار بوون.

به‌ وته‌ی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ئه‌و هێرشانه‌ له‌ نێوان ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤‌ تاكوو ٢٠ی پووشپه‌ڕی له‌ شاره‌كانی زاهدان، ئێرانشار، سه‌راوان، چابه‌هار، خاش، زابۆل و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو ئه‌نجام دراون. شێوازی به‌ ئامانجگرتنی قوربانیان و ته‌قه‌ له‌ مێشكی گیانبه‌ختكردووان نیشانی داوه‌ كه‌ تاوانباران سه‌ر به‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بوون و به‌ شێوه‌ی هه‌ده‌فمه‌ند جه‌نایه‌ته‌كانیان ئه‌نجام داوه‌.