ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هامبوورگ له ئاڵمان كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه، سێ نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ كه‌س بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی هامبوورگ، هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ڕوون نییه به‌ڵام ئاگره‌كه له نهۆمی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستی پێكردووه و بۆ ته‌به‌قه‌كانی دیكه په‌ره‌ی سه‌ندووه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، سێ نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥٠ كه‌س بریندار بوون كه دۆخی ته‌ندرووستی سێ كه‌س ناجێگیره و ١٦ كه‌س برینه‌كانیان سه‌خته.