ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، هێرشێكی خۆكوژی كرایه سه‌ر كه‌لیسایه‌ك له شاری دیمه‌شق له سووریا و به‌وهۆیه‌وه نزیك به ٥٠ كه‌س كوژرا و بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، هێرشبه‌رێكی ئینتحاری خۆی له نێو كه‌لیسای مار ئێلیاس ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، زیاتر له ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون. به وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی نوێی سووریا، دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێك له برینداره‌كان ناجێگیره و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رز بێته‌وه.