ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتوبووس له ئۆتووبانی تاران- قوم نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٤٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی تاران، هه‌ر ٤٨ برینداره‌كه به ١٢ ئامبۆڵانس بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه به‌ڵام باری ته‌ندرووستی ١١ كه‌سیان ناجێگیره و له ژێر چاودێری چڕی پزشیكی دان. شایانی باسه كه یه‌كێك له ئۆتوبووسه‌كان كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شارۆچكه‌ی “حه‌سه‌ن ئاباد”ی ده‌گواسته‌وه و ئه‌وی تریشیان سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شارۆچكه‌ی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه بووه كه له سه‌ر ئۆتووبانی تاران- قوم پێكیانداداوه.