به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئاگر له كه‌مپی تووشبووانی مادده‌ی هۆشبه‌ری شارستانی له‌نگروود كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، كاتژمێر پێنجی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ئاگر له كه‌مپی تووشبووانی مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌نگروود كه‌وتۆته‌وه و به‌داخه‌وه ٣٢ كه‌س له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌مپه ٤٠ كه‌سی تێدا بووه و هێشتا هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كه ساز كراوه.
