ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیه هێرشیان كرده سه‌ر نه‌یارانی حكوومه‌تی سووریه له ئیدلب و به‌هۆیه‌وه ٤١ كه‌س بوونه قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریه، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی “جسر شه‌یخوور” له ئوستانی ئیدلب و به‌هۆیه‌وه ١١ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.
