ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئاگرێكی گه‌وره له تونێلی ساله‌نگ له ئوستانی په‌روانی ئه‌فغانستان كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان، ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه به‌هۆی كێشەی فه‌ننی و ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی ڕوویداوه و چه‌ندین ئۆتۆمبێل سووتاون و ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه باردووخی به‌شێكیان ناجێگیره. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕێژه‌ی قۆربانیان زۆرتره و لانیكه‌م ١٠٠ كه‌س له‌و ڕووداوه‌دا كوژران و برینداربوون.