کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٣٨ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی كه‌شتیه‌ك له‌فیلیپین

كوژران و برینداربوونی ٣٨ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی كه‌شتیه‌ك له‌فیلیپین

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری له‌ باشووری فیلیپین ٣١ كه‌س گیانیان له‌دست دا و ٧ كه‌سیش بێسه‌ر و شوێن بوون.

به‌وته‌ی گاردی ساحلی فیلیپین، ڕووداوه‌كه‌ له‌ لێوارئاوه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته ڕوویداوه‌ و هێزه‌كانیان توانیویانه‌ ٢٥٠ موسافری ئه‌و كه‌شتیه‌ ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام ٣١ كه‌س له‌ نێو ئاگردا سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وت كه‌س بریندار و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون كه‌چاره‌نووسیان نادیاره‌.