ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بارهه‌ڵگرێك خۆی كێشا به نێو كۆمه‌ڵێك شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له نزیك مه‌قه‌ڕی موساد، له شاری تل ئاویو و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی ئیسڕائیل ئه‌و ڕووداوه‌ی وه‌كوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ناو بردووه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه وتوویانه كه تاوانبار كێشه‌ی ده‌روونی بووه. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، زۆربه‌ی قوربانیان سه‌ربازانێك بوون كه له ڕۆژانی پشوودان دا ئهگڕانهوه و به‌شێك له برینداره‌كانیش كه‌سانی مه‌ده‌نی بوون كه ده‌یانویست سه‌ردانی مۆزهخانهیێك بكه‌ن، به‌ڵام كامیۆنه‌كه خۆی كێشاوه پێیان دا و ئه‌و كاره‌ساته‌ی لێكهوتهتهوه.