ڕێكخراوی سی.پی.تی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا، ٣٣ هاووڵاتی خه‌ڵكی باشووری كوردستان به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه یان بریندار بوون.
له ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه هاتووه: ته‌نیا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو و پێش ساڵی تازه‌ی زاینی، كرێكارێك به ناوی “محه‌ممه‌د حه‌مید ڕه‌حمان” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان، له كاتی كاركردن دا كراوه‌ته ئامانج و گیانی به‌خت كردووه. به وته‌ی كامه‌ران عوسمان، ٣٣ هاووڵاتی له ئه‌نجامی هێرش و بۆردوومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له هه‌رێمی كوردستان كوژرا و بریندار بوون.