کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٣١ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ باكووری كوردستان

كوژران و برینداربوونی ٣١ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ باكووری

کاتژمێر ٣ و ٢٠ خوله‌كی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی گه‌لاوێژ، ئۆتوبووسێكی نەفەرهەڵگر کەوتە نێو دۆڵێکی سنووری شارۆچکەی “سۆرگون” لە پارێزگای “یۆزگات”ی تورکیا و لە ئەنجامدا 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش بریندار بوون كه‌ دۆخی تەندروستیی هەشت بریندار ناجێگیرە.

“محەممەد عەلی ئۆزکان”، پارێزگاری “یۆزگات”، لە کاتی گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی شارەکە بە میدیاکانی راگەیاند” ئۆتوبووسه‌كه‌ تایبەت بووە بە هێڵی نێوان شارەکان و لە کاتی گواستنەوەی هاووڵاتییان لە “سێواس”ی باکووری کوردستانەوە بەرەو ئیستانبووڵ، لە رێگەدا کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە نێو دۆڵێك.