ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، له هێرشێكی چه‌كدرای بۆ سه‌ر مه‌راسمی ڕۆژی بڕۆكلین له شاری بالتیمۆری ئه‌مریكا، دوو لاوی ته‌مه‌ن ١٨ و ٢٠ ساڵ كوژران و ٢٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشبه‌ره‌كه له چه‌كی ئۆتۆمات كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و ٢٠ بۆ ٣٠ فیشه‌كی ناوه‌ته به‌شداربووانی نێو مهراسمهكهوه كه بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ست دانی دوو كه‌س و برینداربوونی ٢٨ی كه‌سی دیكه. جیگای ئاماژه‌یه كه شاری بالتیمۆر له باكووری پایته‌ختی ئه‌مریكا هه‌ڵكه‌وتووه و زۆرترین ئاماری تووندووتیژی هه‌یه.
