به‌هۆی هێرشه‌كانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئه‌رته‌شی ڕووسیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ی ئۆكراین، به لانیكه‌م یه‌ك كه‌س گیانی له ده‌ستدا و ٢٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه هاوكاته بووه له‌گه‌ڵ ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئۆكراین و ئه‌رته‌شی ڕووسیه قورسترین هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شاره‌كانی كییه‌ف، خێرسۆن، دێنیپڕۆ و كوراخوفه ئه‌نجام داوه. له هێرش بۆ سه‌ر ترمیناڵێكی ئۆتوبووس ١٠ كه‌س بریندار بوون و له چه‌ند هێرشی جیاجیای دیكه دا كه‌سێك گیانی له ده‌ست داوه و ١٦ شارۆمه‌ندی ئۆكراینی بریندار بوون.
