ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له مێحوه‌ری سینوكان بۆ ناهووك له به‌لووچستان وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه په‌نابه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كاتژمێر ٢ی دوای نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه، ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتای هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له مێحوه‌ری سینوكان- ناهووك كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه و وه‌رگه‌ڕاوه. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانستانی گیانی له‌ده‌ست داوه و ٢٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، كه باری ته‌ندرووستی شه‌ش كه‌سیان ناجێگیره.