ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، له چه‌ند ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیا له جاده‌كانی پارێزگای ورمێ و پارێزگای كوردستان ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی دوو ئۆتۆمبێل له مێحوه‌ره‌كانی ورمێ- سه‌ڵماس و خۆی- ماكۆ سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه‌ی مێحوه‌ری خۆی- ماكۆ ٢ سه‌رنشینی پژۆیه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوون و له پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل له مێحوه‌ری مهاباد- بۆكان منداڵێكی ته‌مه‌ن ٧ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له جاده‌ی نێوان كامیاران بۆ كرماشان به‌هۆی پێكدادانی نێوان سێ ئۆتۆمبێل چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ٩ هاووڵاتیش بریندار بوون. شایانی باسه كه ڕۆژی ٢٨ی گوڵان به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جاده‌ی قووشچی ورمێ هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.