وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیه ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ده‌ستڕێژی دوو كه‌س له فێرگه‌یه‌كی نیزامی ڕووسیه، لانیكه‌م ١١كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیه، ئه‌و ڕووداوه له ناوچه‌ی “بێلگۆڕۆد” له باشووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته ڕوویداوه و ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ئه‌و كاره‌ی به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م داوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی ڕووسیه هێرشبه‌ره‌كان خه‌ڵكی یه‌كێك له كۆماره‌كانی پێشووی ئه‌و وڵاته بوون و له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش كوژراون.
