ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه، به‌هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی مهاباد بۆ ورمێ و ورمێ بۆ ته‌ورێز، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتوبووسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا له مێحوه‌ری ورمێ بۆ ته‌ورێز، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ڕووداوی دووهه‌م دا له جاده‌ی نێوان مهاباد بۆ ورمێ، دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری به‌ریه‌ك كه‌وتن و به‌وهۆیه‌وه سێ هاونیشتمانی گیانیان له‌ده‌ستدا.