کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ٢٠ كه‌س له‌ هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆسه‌ر ئوكراین

كوژران و برینداربوونی ٢٠ كه‌س له‌ هێرشه‌كانی ڕووسیه بۆسه‌ر ئوكراین

به‌وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی ئۆكراین، له‌ بۆردوومانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژی ڕووسیه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ی دۆنێتسك، لاینكه‌م ٧ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشه‌كانی ڕووسیه‌ زۆرتر ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری و مه‌ده‌نی ئۆكراینی كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ به‌شێك له‌ گوند و شارۆچكه‌كانی ناوچه‌ی دۆنێتسك گاز و به‌رق پچڕاوه‌ و ڕه‌وه‌ندی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ ناوچه‌ ئه‌منه‌كان به‌رده‌وامه‌.