له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، به‌هۆی ڕوودانی سێ ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیا له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای نێوان ته‌ورێز- ورمێ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له ڕووداوێكی دیكه له نزیك “چایپاره” دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندا كێشا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار و ژنێكی به‌ساڵاچوو گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها له ڕووداوی سێهه‌م كه له نێوان چوار ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوه یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.