ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی پێكدادانی نێوان چه‌ند ئۆتومبێل له مێحوه‌ركانی بۆكان- میاندوواو و نه‌هاوه‌ند-فیرووزان، ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوێكی هاتووچۆی زه‌نجیره‌یی له مێحوه‌ری بۆكان بۆ میاندوواو، ٩ هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له ڕووداوێكی دیكه‌دا له جاده‌ی نه‌هاوه‌ند بۆ فیرووزان له پارێزگای هه‌مه‌دان، كامیۆنێك و ئۆتومبێلێكی سه‌واری به‌ریه‌ك كه‌وتن و به‌وهۆیه‌وه ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سختی بریندار بوون.
