کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ١٧ قوتابی قوتابخانه‌یه‌ك له‌ له‌ندن

كوژران و برینداربوونی ١٧ قوتابی قوتابخانه‌یه‌ك له‌ له‌ندن 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی پووشپه‌ڕ، ئۆتومبێلێك له‌ شاری له‌ندن كۆنتڕۆڵی له‌ ده‌ست دا و خۆی كرد به‌ناوی حه‌وشه‌ی مه‌دره‌سه‌یه‌ك و به‌هۆیه‌وه‌ قوتابیه‌كی ته‌مه‌ن ٨ ساڵ گیانی له‌ ده‌ست دا و ١٦ منداڵی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستی ١٠ كه‌سیان ناجێگیره‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی به‌ریتانیا، شۆفێری ئۆتومبێله‌كه‌ ژنێك بووه‌ و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی كوتایی ساڵی خوێندن، خۆی كردووه‌ به‌ نێو كۆبوونه‌وه‌ی قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دا. به‌وته‌ی پۆلیسی له‌نده‌ن، شۆفێری ئۆتومبێله‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ به‌ڵام هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌ ڕوون نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.