ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتومبێل له مێحوه‌ری مهاباد- ورمێ، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای ورمێ، كاتژمێر ١١ و ٤٣ خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه دوو ئۆتومبێلی جۆری سه‌مه‌ند و پژۆ له سه‌ر ڕێگای مهاباد بۆ ورمێ پێكیاندادا كه به‌و هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه باری ته‌ندرووستی به‌شێك له برینداره‌كان ناجێگره و له به‌شی تایه‌به‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان.