ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی ئۆتومبێلێكی سه‌واری له‌گه‌ڵ مینی بووسێكدا له جاده‌ی نێوان خۆی بۆ ماكۆ، ژنێكی به‌ساڵاچوو گیانی له‌ده‌ستدا و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه كاتژمێر ٩ و ٣٥ خوله‌كی شه‌وی سێشه‌ممه له نێوان ئۆتومبێلێكی سه‌مه‌ند له‌گه‌ڵ مینی بووسێكدا ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه سه‌واریه‌كه ئاگری گرتووه و سه‌رنشینه‌كه‌ی كه ژنێكی به‌ساڵاچوو بووه له نێو ئاگردا سووتاوه. هه‌روه‌ها ١٤ كه‌سی دیكه‌ش له‌و ڕووداو به‌سه‌ختی بریندار بوون كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شارستانی چایپاره كراون.
