شه‌وی چوارشه‌ممه و به‌یانی پێنجشه‌ممه ٥ و ٦ی ڕه‌زبه‌ر، له چه‌ند ڕووداوی هاتووچۆ له شاره‌كانی تیكاب، پیرانشار و سنه شه‌ش هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
شەوی چوارشه‌ممه، لە ڕووداوێكدا لەسەر ڕێگای تیكاب بۆ تەخت سلێمان دوو کەس بەهۆی سەختیی برینەكانیان گیانیان لەدەستدا. هەروەها کاتژمێر ٩ی شەوی چوارشه‌ممه لە ڕێگای پیرانشار بۆ نەغەدە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەست دا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. سەرلەبەیانی پێنجشه‌ممه‌ش، لە ڕووداوێکی دیکەدا لە ڕێگای پیرانشار بۆ نەغەدە، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل ٦ کەس برینداربوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی پێكدادانی ئۆتومبێلێك له‌گه‌ڵ گاردڕه‌یلی ته‌نیشت جاده‌ی سنه بۆ كرماشان سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژەیە كه خراپی ڕێگاوبانەكان و جۆری خراپی ئۆتۆمبێلەكان، هه‌روه‌ها له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنمایه‌كان لە گرینگ‌ترین هۆكارەكانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕووداوی هاتووچۆ لە شارەكانی كوردستانن.