ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له نێوان ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران و شارومه‌ندانی ئاسایی له ڕاسه‌ك و مه‌نووجان، چوار سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ هاووڵاتی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو تۆیووتای سووختبه‌ران له‌گه‌ڵ سێ سه‌واری پراید له شارستانی ڕاسه‌ك، دوو سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوی دووهه‌م له شارستانی مه‌نووجان، دوو سووختبه‌ر به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو وانتی نه‌یسان گیانیان له‌ده‌ست داوه. ناسناوی ئه‌و دوو سووختبه‌ره بریتیه له: “میلاد ناڕوویی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “نیزام زهمانخانی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ.