ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی “میاندوواو بۆ مهاباد” و “ماكۆر بۆ شووت له پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جاده‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و به تایبه‌ت ناوچه كوردنشینه‌كان زۆر خراپه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكی پێ ناده‌ن، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه ناسراون به جاده‌ی مه‌رگ. ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی پێكددانی نێوان وانت و پژۆیه‌ك له جاده‌ی نێوان میاندوواو بۆ مهاباد، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له مێحوه‌ری ماكۆ بۆ شووت، دوو ئۆتومبێلی سه‌واری به‌ریه‌ك كه‌وتن و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.