ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له دوو ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له دوو كارگه‌ی سه‌نعه‌تی له تاران و ئازه‌رشاری ته‌ورێز، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٢ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگر له كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له ئازه‌رشاری ته‌ورێز كه‌وتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٩ كرێكار تووشی گازگرتوویی بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌سیرئابادی تاران، ئاگر له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ڕه‌نگ دا كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
