ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی له هێڵ ده‌رچوونی قه‌تار له ئه‌یاله‌تی سێندی پاكیستان ٣٠ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكیستان، ئه‌و ڕووداوه له باشووری ئه‌یاله‌تی سێند و له ٢٧٥ كیلۆمتری ئیسلام ئابادی پایته‌خت ڕوویداوه و گه‌ڕان به‌دوای ونبووان و بریندارانی دیكه به‌رده‌وامه. به‌رپرسانی ڕێگه‌ی ئاستی پاكیستان هێشتا هیچ لێدوانێكیان سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌و ڕووداوه بڵاو نه‌كردۆته‌وه و ته‌نیا ڕایانگه‌یاندووه كه دوو قه‌تاری ئیمدادی دیكه بۆ یارمه‌تی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه و فریاكگهوتنی خێرا ڕۆیشتوون.
