ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ١٢ كرێكار له شاره‌كانی ڕه‌شت و په‌ره‌ند تووشی ڕووداوی كار هاتن و به‌هۆیه‌وه پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌ی شالیكوبی “كه‌فته ڕوود” له پیربازاڕی شاری ڕه‌شت، ٧ كرێكار به‌سه‌ختی سووتان كه یه‌ك كه‌سیان به ناوی “ڕاستین گوڵڕه‌نگ موباره‌كی” پاش چه‌ند ڕۆژ له نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌شت گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نهخۆشخایهكی شاری تاران گیانیان به‌خت كردووه. هه‌روه‌ها چوار كرێكاری دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و ئێستا له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان. له ڕووداوی دووهه‌م دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له وزه‌خانه‌ی شاری په‌ره‌ندی سه‌ر به پارێزگای تاران دوو كرێكاری بسپۆڕ گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
