کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ١١ په‌نابه‌ر له‌ كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌ ئاڵمان

كوژران وبرینداربوونی ١١ په‌نابه‌ر له‌ كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌ ئاڵمان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌مپێكی نیشته‌جێ بوونی په‌نابه‌ران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاڵمان، منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی دۆیچه‌وله، ئه‌و ڕووداوه‌ كاتژمێر پێنجی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كه‌مپی په‌نابه‌رانی شاری “ئاپوڵدا” له‌ ئه‌یاله‌تی تۆڕینگنی ئاڵمان ڕوویداوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ منداڵێك گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.